شاكیرا، خانمه گۆرانیبێژی شۆخی كۆڵۆمبی و هاوسه‌ری (جیرارد پیكێ)ی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، به‌رگریی سه‌رسه‌ختی له مێرده‌كه‌ی كرد و وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه كه به‌هۆی گۆرانییه نیمچه سێكسییه‌كه‌ی له پیكییه گیرا.
شاكیرا رایگه‌یاند كه پێشر وێنه‌گرتنی ڤیدیۆ كلیپه نوێیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریهانا-ی خانمه گۆرانبێژ، پرس‌وڕای به پیكێ كردووه، وه‌ك چۆن پێشتر بۆ هه‌موو كارێكی هونه‌ری رای وه‌رگرتووه، وتیشی: "ئه‌م پرسوڕایه وایكردووه كاره‌كانم ئاسانتر بێت، چونكه پكییه زۆر ئیره‌ییم لێ ده‌كات و هه‌میشه حه‌ز به‌وه ده‌كات هه‌موو شتێك له‌ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیدا بێت."
شاكیرا دانی به‌وه‌شدا ناوه كه پێشتر ده‌یزانی كلپیه نوێیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریهانا، جێی ره‌زامه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك نابێت، به‌ڵام پیكێ زۆر هانی داوه ئه‌و كاره بكات.
كلیپه نوێیه‌كه‌ی نێوان شاكیر و ریهانا كه به ناوی "Cant Remember to Forget You" ده‌ریان كرد، هه‌ر له ناوه‌ندی هونه‌ریدا ناڕه‌زایی لێ نه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵكو سیاسه‌تمه‌دارانی كۆڵۆمبیاش ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و داوایان له ته‌له‌فزیۆنه ناوخۆییه‌كان كرد ئه‌و كلیپه نیمچه سێكسییه په‌خش نه‌كه‌ن.
كلیپه نمیچه سێكسییه‌كه‌ی نێوان شاكیرا و ریهانا كه ته‌نها دوو هه‌فته‌یه بڵاوبووه‌ته‌وه تائێستا 119 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.