كچكه میدیاكاری شۆخ و شه‌نگ، ئیمان فه‌رمان واز له كه‌ناڵی ته‌ره‌ته شه‌ش ده‌هێنێت كه ماوه‌ی دوو ساڵ‌بوو له‌و كه‌ناڵه كاری ده‌كرد ئێستا له هه‌رێمی كوردستانه و به‌نیازه له كه‌ناڵێكی دیكه درێژه به كاری راگه‌یاندنی خۆی بدات، ئیمان ده‌ڵێت: "ته‌ره‌ته شه‌ش هیچ ده‌رفه‌تێكی پێنه‌دام".
ئیمان فه‌رمان له‌م كورته دیداره‌دا له‌گه‌ڵ خه‌ندان ده‌ڵێت: "دوای ماوه‌یه‌ك له كاری راگه‌یاندن، له كه‌ناڵی ئاسمانی ته‌ره‌ته شه‌ش به‌رنامه‌كم وه‌رگرت به‌ناوی (پرا باكوور و باشوور) مه‌به‌ستم له قبوڵكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بۆ ئه‌وه‌بوو كلتووری كوردی به ده‌ره‌وه بناسێنم، راسته ئێمه‌ی كورد خاوه‌ن كلتوورێكی هاوبه‌شین به‌ڵام هه‌ندێ شت له باشووره‌وه هه‌یه به‌رامبه‌ر پارچه‌كانی تر كوردستان جیاوازن".
له باره‌ی ده‌ست له كاركێشاوه‌ی له ته‌ره‌ته شه‌ش، ئیمان فه‌رمان وتی: "من خزمه‌تی كلتووری كوردیم له هه‌ر چوار پاچه‌ی كوردستان كردوه، به‌ڵام بڕیارم داوه شێوازی كاركردنم له ناو میدیادا بگۆڕم، هه‌ر له بواری پێشكێشكردن و تا ته‌له‌فزیۆنیش، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ته‌ره‌ته شه‌ش هیچ ده‌رفه‌تێكی باشی به‌من نه‌دا".
ئاماژه به‌وه‌شی كرد :" به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناڵی ته‌ره‌ته شه‌ش داوایان له من كرد كه هه‌واڵه‌كانی سۆرانی پێشكێش بكه‌م و له ئه‌نقه‌ره بژیم، به‌ڵام نه‌متوانی به‌رده‌وامی به‌ژیانی خۆم بده‌م له ئه‌نقه‌ره، بۆیه بڕیارمدا بێمه هه‌رێمی كوردستان له كه‌ناڵێكی دیكه درێژه به كاری میدیایی خۆم بده‌م".