حاڵەتە سەیرەكانی ناودارانی جیهان
* ئەنيشتاین: لێی دەگێرنەوە کە رۆژێکیان لە تاقیگەکەی چووەتەدەرەوە ، لەسەر دەرگای تاقیگەکەی نوسیوێتی (ئێستا لێرە نییە، پاش کەمێکی تر دێمەوە). دوای ماوەیەکی دیکە کە گەڕاوەتەوە بۆ تاقیگەکەی، ئەو نوسینەی خوێندوەتەوە لەسەر دەرگای تاقیگەکەی و پاشان وتویەتی (ئێ زۆر باشە، منیش پاش کەمێکی تر دێمەوە بۆ لای).
* تشارلز دیکنز: نوسەری ئینگلیزی، بەردەوام قیبلە نماییەکی پێبووە، لەکاتی نوستن، بەهۆی قیبلەنماکە ئاراستەی باکوری دیاریکردووە، پاشان سەری کردووەتە ئاراستەی باکور و پاشان نوستوە.
* ڤوڵتیر: لێ دەگێڕنەوە هەر کات دەستی بە نوسین بکردایە، ئەوا کۆمەڵێک قەڵەم رەصاصی بەکاردەهێنا، پاش تەواوبوونی لە نوسین، راستەوخۆ هەموو قەڵەمەکانی دەشکاندو دەیخستەژێر جێگەکەی و پاشان دەنوست.
* بلزاک: لێ دەگێرنەوە، کاتێک بەسەر شەقامەکاندا دەڕۆیشت، ژمارەی سەر دەرگای خانووەکانی دەنوسی، پاشان ژمارەکانی کۆدەکردەوە، ئەگەر کۆی ژمارەکان چەنجارەی ژمارە 3 بوایە، ئەوا زۆر دڵخۆشدەبوو، بەڵام ئەگەر بەپێچەوانەوە بوایە ئەوا جارێکی دیکە بەو شەقامەدا نەدەرۆیشت.
* تۆماس ئەدیسون: خاوەندی چەندان داهێنانى وەک گلۆپ ، بەڵام لێی دەگێڕنەوە کە زاکیرەی لاوازبوو، هەندیکجار ناوی خۆی لە یادچووە.
* فرانز کافکا: لێی دەگێڕنەوە کە هەندێک خۆی سەیری هەبوە لەوانەش خۆی نەشتوە تەنها بە ئاوی سارد نەبێت، هەروەها زۆر سزای جەستەی خۆی داوە.