كچكه میدیاكاری شۆخ و شه‌نگ، ئیمان فه‌رمان واز له كه‌ناڵی ته‌ره‌ته شه‌ش ده‌هێنێت كه ماوه‌ی دوو ساڵ‌بوو له‌و كه‌ناڵه كاری ده‌كرد ئێستا له هه‌رێمی كوردستانه و به‌نیازه له كه‌ناڵێكی دیكه درێژه به كاری راگه‌یاندنی خۆی بدات، ئیمان ده‌ڵێت: "ته‌ره‌ته شه‌ش هیچ ده‌رفه‌تێكی پێنه‌دام".ئیمان فه‌رمان له‌م كورته دیداره‌دا له‌گه‌ڵ خه‌ندان ده‌ڵێت: "دوای ماوه‌یه‌ك له كاری راگه‌یاندن، له كه‌ناڵی ئاسمانی ته‌ره‌ته شه‌ش به‌رنامه‌كم وه‌رگرت به‌ناوی (پرا باكوور و باشوور) مه‌به‌ستم له قبوڵكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بۆ ئه‌وه‌بوو كلتووری كوردی به ده‌ره‌وه بناسێنم، راسته ئێمه‌ی كورد خاوه‌ن كلتوورێكی هاوبه‌شین به‌ڵام هه‌ندێ شت له باشووره‌وه هه‌یه به‌رامبه‌ر پارچه‌كانی تر كوردستان جیاوازن".له باره‌ی ده‌ست له كاركێشاوه‌ی له ته‌ره‌ته شه‌ش، ئیمان فه‌رمان وتی: "من خزمه‌تی كلتووری كوردیم له هه‌ر چوار پاچه‌ی كوردستان كردوه، به‌ڵام بڕیارم داوه شێوازی كاركردنم له ناو میدیادا بگۆڕم، هه‌ر له بواری پێشكێشكردن و تا ته‌له‌فزیۆنیش، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ته‌ره‌ته شه‌ش هیچ ده‌رفه‌تێكی باشی به‌من نه‌دا". ئاماژه به‌وه‌شی كرد :" به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناڵی ته‌ره‌ته شه‌ش داوایان له من كرد كه هه‌واڵه‌كانی سۆرانی پێشكێش بكه‌م و له ئه‌نقه‌ره بژیم، به‌ڵام نه‌متوانی به‌رده‌وامی به‌ژیانی خۆم بده‌م له ئه‌نقه‌ره، بۆیه بڕیارمدا بێمه هه‌رێمی كوردستان له كه‌ناڵێكی دیكه درێژه به كاری میدیایی خۆم بده‌م".
شاكیرا، خانمه گۆرانیبێژی شۆخی كۆڵۆمبی و هاوسه‌ری (جیرارد پیكێ)ی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، به‌رگریی سه‌رسه‌ختی له مێرده‌كه‌ی كرد و وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه كه به‌هۆی گۆرانییه نیمچه سێكسییه‌كه‌ی له پیكییه گیرا.شاكیرا رایگه‌یاند كه پێشر وێنه‌گرتنی ڤیدیۆ كلیپه نوێیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریهانا-ی خانمه گۆرانبێژ، پرس‌وڕای به پیكێ كردووه، وه‌ك چۆن پێشتر بۆ هه‌موو كارێكی هونه‌ری رای وه‌رگرتووه، وتیشی: "ئه‌م پرسوڕایه وایكردووه كاره‌كانم ئاسانتر بێت، چونكه پكییه زۆر ئیره‌ییم لێ ده‌كات و هه‌میشه حه‌ز به‌وه ده‌كات هه‌موو شتێك له‌ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیدا بێت."شاكیرا دانی به‌وه‌شدا ناوه كه پێشتر ده‌یزانی كلپیه نوێیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریهانا، جێی ره‌زامه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك نابێت، به‌ڵام پیكێ زۆر هانی داوه ئه‌و كاره بكات.كلیپه نوێیه‌كه‌ی نێوان شاكیر و ریهانا كه به ناوی "Cant Remember to Forget You" ده‌ریان كرد، هه‌ر له ناوه‌ندی هونه‌ریدا ناڕه‌زایی لێ نه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵكو سیاسه‌تمه‌دارانی كۆڵۆمبیاش ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و داوایان له ته‌له‌فزیۆنه ناوخۆییه‌كان كرد ئه‌و كلیپه نیمچه سێكسییه په‌خش نه‌كه‌ن.كلیپه نمیچه سێكسییه‌كه‌ی نێوان شاكیرا و ریهانا كه ته‌نها دوو هه‌فته‌یه بڵاوبووه‌ته‌وه تائێستا 119 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
گفتوگۆی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم تائێستا بەردەوامە و لایەنەکان نەگەیشتونەتە رێککەوتنی کۆتایی، بزوتنەوەی گۆڕانیش رایدەگەیەنێت، ئەگەر وەزارەتی ناوخۆیان پێنەدرێت بەشداری حکومەت ناکەن.د. ئاکۆ حەمەکەریم، ئەندامی لیژنەی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان بە سایتی سبه‌ی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی راگەیاند: "تائێستا گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەت بەردەوامە، ئێمەش وەک بزوتنەوەی گۆڕان لە دانوستانەکاندا داوای ئیستحقاقی خۆمان کردوە، وەک دوەم هێزی براوەی هەڵبژاردنەکان".سەبارەت بەو لێداوانانەی لەسەر وەرگرتنی وەزارەتی ناوخۆ لە لایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەردرێت، د. ئاکۆ وتی: " وەزارەتی ناوخۆ بە بەشێک لە ئیستحقاقی خۆمان دەزانین، پێشتریش بەلایەنی بەرامبەرمان راگەیاندوە وەرگرتنی وەزارەتی ناوخۆ لەلایەنی ئێمەوە هێڵی سورە و ئەگەر ئەو وەزارەتمان پێنەدرێت، ئەوا بەشداری حکومەت ناکەین".سەبارەت بە دوا بڕیاری بزوتنەوەی گۆڕانیش لەسەر بەشداریکردن لە حکومەتدا، ئەو ئەندامەی لیژنەی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان وتی: "ئۆپۆزسیۆنبوون بۆ ئێمە ئەگەرێکی کراوەیە، چونکە هێزی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگدەران و جەماوەرەکەیەتی، جەماوەری گۆڕان بەشداریکردنمان بە لاوازی و کەمتر لە ئیستحقاقی خۆمان قبوڵ ناکات، بۆیە بە هەموو نرخێک بەشداری حکومەت ناکەین".
نیمار لەم وەرزەدا : لە ٢٧ یاریدا ١١ گۆلی تۆمار کردوە و ١٠ گۆڵیشی دروست کردوە !
بلیتی یارییەکەی سبەی شەو (بەرشەلۆنە - مان سیتی)